ئەحمەدینەژاد: دوای كۆتایی هاتنی پۆستی سەرۆك كۆماری درێژە بە كاری سیاسی دەدەم
لەم بارەیەوە ماڵپەڕی ئیرانیەنئوك بڵاوی كردووەتەوە كە سەرۆك كۆماری ئێران مەحموود ئەحمەدینەژاد باسی پەیوەندییەكانی نێوان ئێران و رووسیای كردووە گوتوویەتی: لاواز بوونی پەیوەندییەكانی نێوان ئێران و رووسیا دەبێتە هۆكاری سوود وەرگرتنی نەیارانی هەر دوو لا بۆیە پێویستە ئێران و رووسیا هەمیشە هەوڵ بۆ بەهێزتر كردنی پەیوەندییەكانی خۆیانیان بدەن.
ناوبراو لە بەشێكی دیكەی وتەكانی خۆیدا سەبارەت بە قۆناغەكانی ژیانی خۆی لە دوای كۆتایی هاتنی ماوەی سەرۆك كۆماری رایگەیاندووە كە دوای كۆتایی هاتنی ماوەی سەرۆك كۆماری واز لە كاری سیاسی ناهێنێت و درێژە بە كار و چالاكییە سیاسییەكانی خۆی دەدات و چەندین ئارمانجی خۆی هەیە و هەوڵ بۆ جێبەجێ كردنی ئەم ئارمانجانە دەدات.
