كارمه‌نده‌كه‌ی سی ئای ئه‌ی، داوای په‌نابه‌رێتیی له 21 وڵات كردووه
ماڵپه‌ڕی ویكی لیكس، به‌یاننامه‌یه‌كی ئیدوارد سنۆدهن، كارمه‌ندی پێشووی ئاژانسه ئه‌منییه‌كانی ئه‌مه‌ریكای بڵاو كردووه‌ته‌وه و ده‌ڵێت هه‌تا ئێستا داوای په‌نابه‌رێتیی له 21 وڵات كردووه.
به‌پێی راپۆرته‌كه‌ی ویكی لیكس، هاوكارێكی ماڵپه‌ڕه‌كه، رۆژی یه‌كشه‌ممه داواكاریی په‌نابه‌رێتیی سندۆهنی گه‌یاندووه‌ته ده‌ستی به‌رپرسانی رووسیا له فڕۆكه‌خانه‌ی مۆسكۆ و له رێگه‌ی ئه‌وانه‌وه ده‌گه‌یه‌نرێته باڵیۆزخانه‌ی وڵاتانی مه‌به‌ست.
هاوكات، سنۆدهن داوای په‌نابه‌رێتیی له رووسیا كردووه و سه‌رۆككۆماری رووسیا، ولادمیر پوتین رایگه‌یاندووه سنۆدهن ده‌توانێت له رووسیا بمێنێته‌وه بو مه‌رجه‌ی ده‌ست له بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌ڵگه‌نامه‌كان له دژی ئه‌مه‌ریكا، هه‌ڵبگرێت.
