وڵاتانی کەنداو: بەشداری حزبووڵڵا لە جەنگی سوریا فەشەل بە کۆبوونەوەی جنێف دێنیت

وڵاتانی کەنداو: بەشداری حزبووڵڵا لە جەنگی سوریا فەشەل بە کۆبوونەوەی جنێف دێنیت
30 حوزه‌یران / یۆنیۆ (گوڵان میدیا)- وڵاتانی کەنداوی عەرەبی بەشداری حزبوڵای لوبنانیان لە جەنگی نێو خۆی سوریا بە کردارێکی خراپ لە قەڵەمدا و پێیان وایە ئەم کردارە دەبێتە هۆکاری فەشەل پێهێنانی کۆنگرەی جنیفی دووەم ، لە کۆبوونەوەی دوێنێیاندا کە لە مەنامەی پایتەختی بەحرین سازیان کرد، وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی کەنداو لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا ئەویان ئاشکرا کرد، کە گرفتی سەرەکی بۆ سەرکەوتنی کۆنگرەی جنیفی دووەم کە بریارە لە بارەی رەوشی سوریاوە ببسترێت، بەشداری کارای حزبوڵڵای لوبنان و پاسدارانی کۆماری ئیسالامی ئیرانە لە جەنگی ناوخۆی سوریا دا، وڵاتانی کەنداو پێان وابوو، کە دەستوەردانی ئەو دوولایەنە لە رەوشی ناوخۆی سوریا دەبێتە هۆی فەشەل پێهێنانی کۆبوونەوەی داهتووی جنیفی دووەم.
Top