ڕووسیا هەڕەشەی بۆردومانکردنی هەریەک لە ڕیاز و دەوحە دەکات
ڕۆژنامەی \"دیار\""ـی لوبنانی، ئەمڕۆ شەممە بڵاوی کردووەتەوە، گرژیی سیاسیی نێوان ڕیاز و مۆسکۆ، بە هۆی قەیرانی سووریا تونتر بووەتەوە و تۆمەتبارکردنی یەکدی لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا گەیشتووەتە ئاستێک، گەورەبەرپرسێکی سەربازیی ڕووسیا ئاستی گرژییەکان بە ئاقاریکی چاوڕواننەکراودا ببات و بڵێت، وڵاتەکەی پلانی ئامادەی هەیە بۆ بۆردومانکردنی ڕیاز و دەوحە.
سەرباری ئەوەی کە پێوەندییەکانی ڕووسیا و سعوودیە هەڵبەز و دابەزی بە خۆیەوە بینیوە، بەڵام نەگەیشتووەتە ئاستی ئەمڕۆی و نێوان وەزیری سعوودیە لە کۆبوونەوەیدا لەگەڵ وەزیری دەرەوەی وڵاتە یەکگرتووەاکنی ئەمەریکادا کە چەند ڕۆژێک لەمەوبەر بوو، ڕووسیای بە پشتیوانیکردنی ڕژێمەکەی ئەسەد لە کۆمەڵکوژیی سووریاییەکان تۆمەتبار کرد.
لای خۆیشیەوە، گوتەبێژ بە ناوی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیاوە، ڕایگەیاند، \""عەرەبستانی سعوودیە، پشتیوانی لە تیرۆر دەکات. "
