29 حوزهیران / یۆنیۆ (گوڵان میدیا)- ئەنگێلا مێركڵ راوێژكاری ئەڵمانیا لە لێدوانێكدا پێشوازی لە رێككەوتنی دەستپێكردنەوەی وتوێژ لە بارەی بەندامبوونی توركیا لە یەكێتی ئەورووپا كرد و لە هەمان كاتدا مێرگڵ هۆشداری دایە حكوومەتی توركیا لە هەمبەر ئەو پرۆسەیە كە بۆ سەركوتكردنی خۆپیشاندەران لە شارەكانی توركیا دەستی پێكردووە چونكە وەك راوێژكارەكەی ئەڵمانیا گوتی: بەهاو پرەنسیپەكانی سیستەمی دیموكراسی بە هیچ شێوەیەك جێگای سازانی وتوێژ نییە. مێرگڵ دووپاتیشی كردەوە، توركیا هاوبەشێكی گرنگە بۆ ئەورووپا بەڵام بەهاكانی ئەورووپا تایبەت بە ئەزموونی دەربڕینی خۆپیشاندانی ناڕەزایی و نیشاندانی رای ئازاد و سەرەوری یاسا و ئازادییە ئاینیەكان بۆ ئەورووپا لە رووی پێشكەوتنەوە بەردەوام دەبن و هیچ كاتێكیش نابنە جێگای وتوێژكردن.