كوژراوه‌كانی سووریا 100 هه‌زاری تێپه‌ڕاندووه
به‌گوێره‌ی ئاماره‌كانی ڕێكخراوه‌كه، له كۆی پتر له 100 هه‌زار قوربانیه‌كانی سووریادا، نزیكه‌ی 37 هه‌زاریان هاووڵاتی مه‌ده‌نین.
هه‌روه‌ك 5 هه‌زار و 114 منداڵ و 3 هه‌زار و 330 ئافره‌تیش بوونه‌ته قوربانی.
له ئاماری قوربانیانی لایه‌نه شه‌ڕكه‌ره‌كانیشدا، تا ئێستا 18 هه‌زار و 72 چه‌كداری ئۆپۆزسیۆن گیانیان له‌ده‌ست داوه و 25 هه‌زار و 407 سه‌ربازی سوپای به‌عسش كوژراون.
هه‌روه‌ك تا ئێستاش 169 سه‌ربازی حزبوڵاش كوژراون.
هه‌روه‌ك ڕێكخراوه‌كه ئه‌وه‌شی نه‌شارده‌وه كه ژماره‌ی كوژراوان زۆر له‌وه زیاتره كه ڕاگه‌یه‌نراوه به‌ڵام هه‌ردولا ڕاستیه‌كان ده‌شارنه‌وه ئه‌مه جگه له‌وه‌ی ئاماژه به كوژرانی 2571 كه‌سی دیكه كراوه به‌ڵام به هۆی نه‌بونی ناسنامه‌وه نازانرێت سه‌ر به چ لایه‌نێكن .
له لایه‌كی دیكه‌وه ڕوانگه‌ی سووری بۆمافه‌كانی مرۆڤ ئه‌وه‌شی خسته ڕوو كه تا ئێستا زیاتر له 10 هه‌زار هاووڵاتی له زیندانه‌كانی به‌عسدا ماونه‌ته‌وه و له گه‌ڵ ئاواره‌بونی زیاتر له 2 ملیۆن هاووڵاتی سووری كه له ترسی پێكدادانه‌كان ڕویان له سنوره‌كان كردووه.
