ماندێلا تەبدروستی بەرەو خراپی دەچێت

 ماندێلا تەبدروستی بەرەو خراپی دەچێت
رەوشی نیلسۆن ماندیلا سەرۆکی پێشوی باشووری ئەفریقیا کەوتۆتە بارێکی خراپەوە و بەهۆیەوەش سەرۆکی ئێستەی ئەو وڵاتەش گشت پابەندبوونەکانی سڕ کردووە، رەوشی ئێستەی باشوری ئەفریقیا گرێدراوە لە چاوەڕوانی رەوشی تەندروستی ماندیلا، کە توانی ئەو وڵاتە لە حوکمڕانی رەگەزپەرستی رزگار بکات. نیلسۆن ماندیلا کە ئێستە لە نەخۆشخانە شەڕی مەرگ دەکات، تەمەنی 94ساڵە، بەردەوام خەڵکی باشوری ئەفریقیا لە بەردەم نەخۆشخانەی بریتوری سەربازی دایە چاوەڕوانی چارەنووسی نەخۆشییەکەی دەکەن. هاوکات دوێنێ ئێوارە چوارشەممە جاکۆب زۆما سەرۆکی باشووری ئەفریقیا سەردانی ماندیلای کرد و دوای هاتنە دەرەوەی لە نەخۆشخانە هەموو پابەندبووەکانی سڕ کرد.
Top