26 حوزهیران / یۆنیۆ (گوڵان میدیا)- ئیسرائیل هەڕەشە لە بەشار ئەسەد سەرۆکی رژێمی سوریا دەکات، ئەگەر هەر هەنگاوێکی شەڕانگێزی بهاوێژێت بۆ سەر وڵاتەکەی، ئەو دەم هێرشی سەربازی بۆ سەر سوریا دەکات، لە کاتی بەشداری لە مەشقی سەربازی سوپاکەی لە جۆلان، بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرئیل لە لێدوانیکدا،رایگەیاند: ئیسرائیل هێرش ناکاتە سەر هیچ وڵاتێکی دراوسێ و سنووری هیچ وڵاتێکیش نابەزێنێت، بەڵام ئەگەر رژێمی بەشار ئەسەد بیر لە بەزاندەنی سنووری ئیسرائیل بکاتەوە، ئەوە بێگومان ئێمەش بەتووندی وڵامی دەدینەوە سوپای ئیسرائێل سنووری سوریا دەبەزێنێت و گورزی تووندی سەربازی لە رژێمی سوریا دەوەشێنێت، سەبارەت بە مەشقە سەربازییەکانی سوپای وڵاتەکەی لە ناوچەی جۆلان بنیامین ناتانیاهۆ رایگەیاند: گۆڕانی بارودۆخەکان لە ناوچەکە ئەوە دەخوازێت کە ئیسرائیل لە ئامادە باشی دابێت بۆ هەموو ئەگەرێکی نەخوازراو و مەشقەکانی سەربازیشمان لەو چوارچێوەیە دایە.