26 حوزهیران / یۆنیۆ (گوڵان میدیا)- بە گوومانی پەیوەندیان بە گرووپەکانی چەکدارییەوە و کارکردن لە پێناو ناردنی گەنجان بۆ بەرەکانی شەڕ لە سوریا ، 3 کەس لە باشووری فەرنسا دەستگیرکران، وەزیری ناوخۆی فەرنسا رایگەیاند :پۆلیسی وڵاتەکەی 3 کەسی لە ناوچەیەکی باشووری فەرنسا دەستگیرکردووە، کە گومانیان لێدەکریت پەیوەندیان بە گرووپە چەکدارە ئیسلامییە توندڕەوەکانی سوریاوە هەبووبێت و خۆکوژ بن، هاوکات سەرچاوەیەکی ئەمنی بە فرانس پرێسی راگەیاند: ئەو 3 کەسە گومان لێکراوە ، بە تۆمەتی ناردنی گەنجان بۆ وڵاتی سوریا و هاوکاریکردنی ئیسلامییە توندەڕوەکان لەو وڵاتە دەستگیرکراون ، دوا گرتنەبەری رێوشوێنی ئەمنی، توانراوە 30 کەس لە سوریاوە بگەرێندرینەوە فەرنسا .