یه‌كیه‌تیی ئه‌ورووپا، توركیا وه‌رناگرێت
كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كیه‌تیی ئه‌ورووپا، دوێنێ به سه‌رۆكایه‌تیی كاترین ئاشتۆن، سه‌رۆكی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كیه‌تییه‌كه ده‌ستی پێكرد و تێیدا ئاماژه به خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی توركیا و توندوتیژیی پۆلیسی ئه‌و وڵاته كرا.
به‌پێی راپۆرتی ئاژانسی یۆرۆ نیوز، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی نه‌مسا گوتوویه‌تی، توركیا ده‌بێ به‌خۆیدا بچێته‌وه سه‌باره‌ت به هه‌ڵسوكه‌وتی پۆلیس و هێزه‌كانی سوپا.
هه‌روه‌ها ته‌ئكیدی كردووه‌ته‌وه، به‌ر له‌وه‌ی یه‌كیه‌تیی ئه‌ورووپا خولێكی نوێی دانوستان ده‌ست پێبكات، ده‌بێت حكوومه‌تی توركیا له‌م بواره‌دا چه‌ند هه‌نگاو هه‌ڵگرێت.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا، داوای كردووه ده‌ستپێكردنی دانوستانه‌كان له‌گه‌ڵ توركیا، بۆ 4 مانگی داهاتوو دوابكه‌وێت. كۆبوونه‌وه‌كه ئه‌مڕۆش به‌رده‌وام ده‌بێت.
