كاری سێكسی حه‌وت ساڵ زیندانی بۆ برلسكۆنی بڕییه‌وه
ئه‌مڕۆ 25-6 دادگای ئیتالیا به‌تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی كاری سێكسی له‌گه‌ڵ كچێكی ته‌مه‌ن خوار 18 ساڵ سزای حه‌وت ساڵ زیندانی و رێگریكردنی له‌وه‌رگرتنی هه‌ر پۆستێكی ره‌سمی بۆ ههتاههیه به‌سه‌ر سلڤیۆ برلكسۆنی سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشوی ئه‌و وڵاته‌دا سه‌پاند.
به‌پێی هه‌واڵه‌كان برلسكۆنی ساڵی 2010 كاتێك كاری سێكسی له‌گه‌ڵ كچه‌كه‌دا كردوه كه ناوی رۆبییه ته‌مه‌نی له‌خوار 18 ساڵانه‌وه بووه، هه‌روه‌ها ئه‌و كچه نزیك بووه له حوسنی موباره‌ك سه‌رۆكی پێشوی میسر.
رۆبی له تشرینی دووه‌می ساڵی 1992 له وڵاتی مه‌غریب له‌دایكبوه، دواتر حێزانهكهی به‌ره‌و سقلیه‌ی ئیتالیا كۆچیانكردوهو له‌وێ نیشته‌جێبون.
رۆبی له‌ته‌مه‌نی 14 ساڵیدا له‌ماڵی خۆیان هه‌ڵاتوه‌و به‌كرده‌وه دزێوه‌كانی و كاری دزیكردن به‌ناوبانگ بوه‌و چه‌ندجارێك له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه گه‌ڕێندراوه‌ته‌وه لای خانه‌واده‌كه‌ی و جارێكی تر ههڵاتوە.
-پوكمیدیا
