ئەردۆغان: هیچ هێز و لایەنێك ناتوانێت توركیا بەرەو دواوە بگەڕێنێتەوە

ئەردۆغان: هیچ هێز و لایەنێك ناتوانێت توركیا بەرەو دواوە بگەڕێنێتەوە
25 حوزه‌یران / یۆنیۆ (گوڵان میدیا)- سەرۆك وەزیری توركیا رەجەب تەییب ئەردۆغان رۆژی دوو شەممە لە مەراسێمی كۆتایی هاتنی خۆلی ئاكادەمیای پولیسی ئەنقەرەدا گوتارێكی پێشكەش كرد و باسی كار و چالاكییەكانی پولیسی توركیا كرد.

لەمبارەیەوە ماڵپەڕی دونیا بوولتەنی توركی بڵاویكردۆتەوە كە سەرۆك وەزیری توركیا رەجەب تەییب ئەردۆغان لە میانەی مەراسێمی كۆتایی هاتنی خۆلی پەروەردەی ئاكادەمیای پولیسی ئەنقەرەدا باسی رۆلی پولیسی توركیا لەم ساڵانەی دواییدا كردووە و گوتوویەتی: لەم ساڵانەی دواییدا بە تایبەتی لە سەردەمی خۆپێشاندانەكانی مەیدانی تەقسیم و پاركی گەزیدا پۆلیسی توركیا توانی لە تاقی كردنەوەی دیموكراسیدا سەركەوتێنێكی یەكجار باش بە دەستەوە بهێنێت.

ئەردۆغان لە بەشێكی دیكەی وتەكانی خۆیدا جەختی لە سەر ئەوە كردووەتەوە كە چەند كەس و لایەنێك هەوڵ دەدەن لە رێگای نانەوەی ئاژاوە و ناكۆكییەوە دووبارە توركیا بخەنەوە ژێر دەسەڵاتی سەربازییەوە.

ناوبراو ئاماژەی بەوە كردووە كە هیچ هێز و هیچ لایەنێك لەمڕۆ بەدواوە ناتوانێت كە توركیا ناچار بكات تا بەرەو دواوە هەنگاو بنێت و توركیا بگەڕێنێتەوە بۆ سەردەمی دەسەڵاتی سیاسەتی ئەمنی سوپا، ئێمە بۆ پاراستنی ئەمن و ئاسایشی توركیا لە هیچ بوارێكدا تەعویز نادەین و بە هیچ شێوەیەكیش رێگە نادەین كە سیاسەتی ئەمنی دووبارە لە توركیا پەیڕەو بكرێت.
Top