فرۆکەک جەنگییەکانی ئیسرائیلهێرشیان کردەسەر دوو ناوچەی سەربازی بزووتنەوەی حەماسی ئیسرائیلی لەکەرتەی غەززەی فەلەستین . گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل لە لێدوانێکی بۆ رۆژنامەی یەدعوت ئەحرەنۆتی وڵاتەکەی رایگەیاند: بۆ وڵامدانەی ئەو هێرشە سەربازییەی کە بە موشەک لە غەززەوە کرایە سەر ئیسرائیل فرۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل دوو ناوچەی سەربازی لە کەرتی غەزەیان بۆردوومان کرد، یەکێکیان حەشارگەی موشەکەکان بووە و ئەوەی دیکەش شوێنی هاوێشتنی مووشەکەکان بووە . لای خۆیەوە میکی رۆزنفێلد گوتەبێژەی پۆلیسی ئیسرائیل راگەیاند؛ شەش مووشەک لە کەرتی غەزەووە ئاراستەی ئیسرائیل کراوە چواریان لە لایەن بەرگری ئاسمانیەوە تێکشکێنراون و دوو مووشەکەکەی دیکەش کەوتونەتە نێو شوێنێکی چۆڵەوانی خاکی ئیسرائیلەوە، بەڵام هیچ زیانی گیانی و ماڵی بەدواوە نەبووە، گوتەبیژەکەی پۆلیس گوتیشی: هەرچەند هیچ لایەنێک بەرپرسیارەتی خۆی لەو رووداوە رانگەیاندووە، بەڵام ئیسرائیل پەنجەی تۆمەت بۆ حەماس دریژ دەکات، چونکە ئەو پارتە لە کەرتی غەززە