ساڵحی:دوای ھەڵبژاردنیش ئێران بەردەوام دەبێت لەسیاسەتەکانی بەبەرنامە ‏ئەتۆمیەکەی

ساڵحی:دوای ھەڵبژاردنیش ئێران بەردەوام دەبێت لەسیاسەتەکانی بەبەرنامە ‏ئەتۆمیەکەی
9 حوزه‌یران / یۆنیۆ (گوڵان میدیا)- وەزیری دەرەوەی ئێران رایدەگەیەنێت دوای ھەڵبژاردنە چاوەروانکراوەکانی ئێران، وڵاتەکەی سیاسەتەکانی سەبارەت بەبەرنامە ئەتۆمیەکەی ناگۆڕێت.
لەو بارەیەوە سەرچاوەکانی ھەواڵ رایانگەیاند، عەلی ئەکبەر ساڵحی وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە لێدوانێکیدا سەبارەت بەبەرنامە ئەتۆمیەکەی وڵاتەکەی رایگەیاندوە دوای ھەڵبژاردنەکانی ئێران کە چاوەروان دەکرێت لەم مانگەدا بەرێوەبچێت، ئێران بەردەوام دەبێت لە سیاسەتەکانی خۆی سەبارەت بەبەرنامە ئەتۆمیەکەی ھەروەک باسی لە گرنگی ھەوڵەکانی مەحمود ئەحمەدی نەژادی سەرۆکی ئێران کرد سەبارەت بە رێکەوتن لەگەڵ وڵاتانی خۆرئاوادا بۆ بەردەوامیدان بەبەرنامە ئەتۆمیەکەی ئێران.
Top