9 حوزهیران / یۆنیۆ (گوڵان میدیا)- لە دەرنجامی شەروپێکدادنێکی نێوان خۆپیشاندەران و میلیشیاکانی چەکداری لەشاری بەنغازی لیبیا نزیکەی ٨٠ کەس کوژران و برینداربوون ،ئاژانسی رۆیتەرز لە بینەرێکی رووداوەکەی گواستەوە ،بەدەیان کەس لە خۆپێشاندەران لە بەردەم بارەگای هێزەکانی بەرگری گردبوونەوە وداوای هەڵوەشانەوەی گرووپە چەکدارەکانی میلیشیای پێشوو و هەروەها گەڕانەوەی هەیکەلی سوپای لیبیان کرد ، دواتر گردبوونەوەکە بەرەو توندوتیژی رۆیشت کاتێک لە لایەن خۆپیشاندەران بەرد ئاراستەی هێزەکانی بەرگری کراو ، دواتر هێزەکانی بەرگری بە گوللە وڵامی خۆپیشاندەرانیان دایەوە ، وەک رۆیتەرز رایگەیاندووە: کە لەدەرەنجامی ئەو رووبەڕووبوونەوەیدالە ریزەکانی خۆپیشاندەران دا پتر لە 27کەس کوژراو 50 برینداری لێکەوتەوە.