جۆرج سەبرا: حکومەتی عێراق رێگایداوە پاسدارانی ئێران بێنە سوریا

جۆرج سەبرا: حکومەتی عێراق رێگایداوە پاسدارانی ئێران بێنە سوریا
9 حوزه‌یران / یۆنیۆ (گوڵان میدیا)- سەرۆکی هاوپەیمانییەتی ئۆپۆزسیۆنی سوریا بەوەکالەت جۆرج سەبرا ریگەیاند: حکوومەتی عێراق هاریکاری رژێمی بەشار ئەسەد دەکات و رێگا دەدات پاسەوانەکانی شۆرشی ئیسلامی ئیران لە رێگای عێراقەوە بێنە سوریا ، جۆرج سەبرا هەروەها رایگەیاند: دوای هاتنی چەکدارانی حزبووڵڵای لوبنان بۆ بەریگریکرن لە رژێمە دیکتاتۆریەکی سوریا، جارێکی دیکە هێزی بیانی روو لەسوریا دەکات، بەڵام ئەمجارە حکوومەتی عێراق تێوەگڵاوە لە رێگادان بە سەربازانی پاسەوانەکانی شۆرشی ئیسلامی بۆ ئەوەی بێنە سوریا و بەرگری لە رژیمی بەشار ئەسەد بکەن ، سەرۆکی هاوپەیمانییەتی ئۆپۆزسیۆن سوریا بەوەکالەت ئەوەشی خستە روو : کە حزبوڵڵا لە باکوور و باشووری سوریا تەنانەت لە پایتەختیش شەڕ لە گەڵ سوپای ئازاد دەکات ، هاتنی پاسەوانەکانی شۆرشی ئیسلامی ئیرانیش لە رێگای عێراقەوە تاوانێکی دیکەیە چوونکە نابێت چەکدارانی بیانی لە دژی گەلی سوریا بجەنگن.
Top