سوریا .. ژماره‌ى كوژراوانى دوێنێ هه‌ینی گه‌یشته 83 كه‌س و شه‌ڕوپێكدادان له شارى قه‌سیر به‌ردوامه
هه‌روه‌ها شه‌ڕوپێكدادان له نێوان سوپاى ئازاد و سوپاى رژێم له باكور و باشورى شارى قه‌سیر به‌ردوامه و ژماره‌یه‌كى زۆر بریندار هه‌یه ، هه‌رله‌و وچوار چێوه‌یه‌دا لێژنه‌ى خاچى سورى نێوده‌وڵه‌تى ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانى سوریا له دانوستانداین بۆ گه‌یشتنمان به ناوچه‌كانى ده‌وروبه‌رى قه‌سیر و گه‌یاندنى پێداویستى پزیشكى به بریندارانى ئه‌و ناوچانه، كه مه‌زه‌نده ده‌كرێت هه‌زارو پێنج سه‌د كه‌س پێویستیان به یارمه‌تى هه‌بێت.
هاوكات شه‌ڕوپێكدادان و بۆردومانكردن له چه‌ند ناوچه‌یه‌كى جیاجیاى سوریا رویاندا. له‌لایه‌كى دیكه‌وه سه‌باره‌ت به‌هه‌نارده‌ى كردنى هێز بۆ ناوچه‌ى جۆلان له جێگاى سه‌ربازانى نه‌مساوى له‌لایه‌ن روسیاوه، نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان داوایه‌كى مۆسكۆى ره‌تكرده‌وه. هاوكات سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى سوریا خۆشحاڵى خۆى به‌و لێدوانه‌ى فلادمێر پۆتن سه‌رۆكى روسیا ده‌ربڕى كه وڵاته‌كه‌ى ئاماده‌یه هێز بۆ ناوچه‌ى جۆلان ره‌وانه بكات بۆ ئه‌وه‌ى جێگاى هێزه‌كانى نه‌مسا بگرنه‌وه.
