هه‌ر دوو كۆریا یه‌كشه‌ممه به فه‌رمى ده‌ست به سازكردنى وتوێژى راسته‌وخۆ ده‌كه‌ن
له به‌یاننامه‌كه‌شدا ئه‌وه هاتووه، ئه‌نجامى وتوێژه‌كه ئه‌وه ده‌رده‌خات ئایا هه‌ر له ناو ئه‌م هه‌فته‌یه هه‌ر دوو كۆریا له سه‌ر ئاستى وه‌زارى كۆببنه‌وه یان نا چونكه گه‌ر بێت و ئه‌نجامى وتوێژه‌كه ئه‌رێنى بوو ئه‌وه هه‌ر دوو كۆریا له سه‌ر ئاستى وه‌زارى كۆده‌بنه‌وه.
پێشتریش كۆریاى باكوور له ده‌ستپێشخه‌رییه‌كدا سازكردنى ئه‌م وتوێژه‌ى ئاراسته‌ى كۆریاى باشوور كرد و له به‌رامبه‌ریشدا كۆریاى باشوور به پێشنیازه‌كه رازى بوو.
