8 حوزهیران / یۆنیۆ (گوڵان میدیا)- لەسەر بریاری فلادیمێر پۆتنی سەرۆکی رووسیا، دوێنی لە کاتی نوێژی هەینیدا پۆلیسی رووسیا 300 نوێژخوێنی موسڵمانی دەستگیر کرد ،لە ژێر ناوی هەڵمەتی دەستگیرکردنی موسڵمانە توندڕەوەکان ، بەمەبەستی پاراستنی ئاسایش پێش سازکردنی خولی یارییەکانی هاوینە ی نێودەوڵەتی کەوا بریارە لە ساڵی داهاتوو سازبکرێت، بەرپرسیکی ئەمنی مۆسکۆ بە ئاژانسی ئەنتەر فاکسی روسیای راگەیاند : ئەمە سێیەمین هەڵمەتە لە شارەکانی مۆسکۆ و بترسبۆرگ ئەنجامدەدرێن بۆ دەستگیرکردنی ئەوکەسانی کە گومان دەکرێن کەسانی توندرەوەی موسڵمان بن ، دوێنێش 300 نوێژ خوێن کە لە نێوانیادا 170کەسی بیانی تێدا بوو دەستگیر کران و بەدواداچونی تەواویان لە گەڵدا کرا ، سەرچاوەکە ئەوەشی راگەیاند : بەبریاری سەرۆکی رووسیا دوای تەواو بوونی لێکۆلینەوە و بەدواداچوون لەسەر ناسنامەیان، بەزووترین کات دەستگیرکراوان ،ئازاد دەکرێن .