یارسانەكانی ئێران دەستیان بە خۆپیشاندان كرد
لەم باریەوە ماڵپەری NNSrojبلاوی كردووەتەوە كە دوای ئەوەی رۆژی پێنج شەممە دوو گەنجی یارسان بە مەبەستی ئیدانە كردنی بێ رێزی بەرپرسانی حكوومەتی ئێران لە بەرامبەر ئاین و پەیڕەوانی ئاینی یارسان، یارسانەكانی ئێران لە شارەكانی سەحنە و هەمەدان و گوندەكانی ئەو ناوچانە دەستیان بە خۆپیشاندانی جەماوەری لە دژی بەرپرسانی حكوومەتی ئێران كرد.
لە كاتی ناشتنی تەرمی ئەو دوو گەنجە یارسانەدا یارسانییەكانی شارەكانی سەحنە و هەمەدان و ناوچەكانی دەورووبەری دەستیان بە خۆپیشاندان لە دژی بەرپرسانی حكوومەتی ئێران كردووە و داوایان لە سەرۆكی شۆڕشی ئێران عەلی خامنەیی كردووە كە ئەو كەسانە كە بێ رێزییان بە ئاینی یارسان كردووە دادگایی بكرن.
