محەمەد رەزا نەقدی: ئەمەریكا پارە دەداتە شارەزایانی ئێران
لەمبارەیەوە ئاژانسی فارسی ئێرانی بڵاویكردووەتەوە كە رۆژی پێنج شەممە فەرمانداری گشتی بەسیجی هەژارانی ئێران محەمەد رەزا نەقدی لە گوتەیەكدا باسی ناكۆكییەكانی نێوان ئێران و ئەمریكا كردووە و رایگەیاندووە كە ئەمریكا لە هەر دەرفەتێكدا ویستوویەتی دژایەتی شارەستانیەتی ئیسلامی بكات و بۆ ئەمە مەبەستەیش هەمیشە پروپاگەندەی لە دژی شارەستانیەتی ئیسلامی كردووە.
محەمەد رەزا نەقدی ئاماژەی بەوە كردووە كە ئەمەریكا بۆ لاوازكردنی كۆماری ئێران و شارەستانیەتی ئیسلامی چەندین بەرنامە و پلانی جۆراوجۆری داناوە و ئەمڕۆیش بۆ ئەم مەبەستە لە رێگای پارە و چەكەوە دەیەوێت شارەزایان و پسپۆڕانی ئێرانی لە ئێران دەربخات و دەعوەتی ئەمەریكایان بكات.
نەقدی باسی ئەوەی كردووە كە لە تازەترین پلانی ئەمریكادا، هەوڵ دەدرێت كە بە پارە و چەك شارەزایان و پسپۆڕانی ئێرانی لە ئێران دەربخەن و بەرەو ئەمەریكا روانەیان بكەن بۆیە دەستە چەكیان پێشكەش دەكات و دەڵێت: ئەگەر گەیشتنە ئەمەریكا ئەوا دەتوانن لە نێو بانكەكاندا ئەو برە پارەیە وەربگرن.
