8 حوزهیران / یۆنیۆ (گوڵان میدیا)- بەتۆمەتی ناردنی نامەی ژەھراوی بۆ باراک ئۆباما، ئەکتەرێکی بەناوبانگی ئەمریکی دەستگیرکرا. لەوبارەیەوە سایتی (یو پی ئای) بڵاویکردۆتەوە دوای ئەوەی لە مانگی رابردوودا چەند نامەیەکی ژەھراوی بۆ باراک ئۆباما سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاو چەند بەرپرسێکی تری ویلایەتە یەکگرتووەکان نێردرا، دوێنێ دەزگای لێکۆڵینەوەی فیدراڵی (ئێف بی ئای) (شانون ریچاردسۆن) ئەکتەری بەناوبانگی ئەمریکییان بەتۆمەتی ناردنی ئەو نامانە دەستگیر کرد. سەرچاوەیەکیش لە ئێف بی ئای رایگەیاند: لەسەرەتادا ریچاردسۆن پەیوەندی پێوەکردوون و ھاوسەرەکەی تۆمەتبارکردووە بەناردنی ئەو نامانە، پاشان دەرکەوتووە کە خۆی ئەو نامانەی ناردووە.
جێی ئاماژەیە (شانون ریچاردسۆن) ئەکتەرێکی ئەمریکیەو تا ئێستادا رۆڵی لە چەندین فیلم و زنجیرەیەکی ئەمریکی دا بینیوە.