سەرۆکی فەرنسا داوای ئازادکردنی دوو رۆژنامەنووس لەسوریا دەکات

سەرۆکی فەرنسا داوای ئازادکردنی دوو رۆژنامەنووس لەسوریا دەکات
8 حوزه‌یران / یۆنیۆ (گوڵان میدیا)- دوێنێ هەینی فروانسوا هۆلاند سەرۆکی فەرنسا داوای کرد دەست بەجێ ئەو دوو رۆژنامەوانەیان ئازاد بکرێت، کە چەند رۆژێکە لە سوریا بێسەروشوێنن، لە چوارچێوەی سەردانەکەی بۆ ژاپۆن سەرۆکی فەرنسا رایگەیاند: چەند رۆژێکە پەیوەندیی لە گەڵ دوو رۆژانامەنووسی فەرنسی کە لە سوریا کار دەکەن پچڕاوە، نازانرێت کە چارەنووسی ئەو رۆژنامەنووسانە بە کوێ گەیشتووە ، فرانسوا هۆلاند سەرۆکی فەرنسا ئەوەشی خستەروو: کە ئەو رۆژنامەنووسانە نوێنەرایەتی وڵاتەکەیان دەکەن، بۆ گواستەنەوەی راستییەکان تا بزانرێت، کە ئایا چ روودەدات لە سوریا ، بۆیە دەبێت مامەڵەی شایستە لە گەل هەردوو رۆژنامەنووس بکرێت، جێگای ئاماژەدانە سەرۆکی فەرنسا نە ناوی رۆژنامەنووسەکانی ئاشکراکرد نە شوێنی کارکردنی ئەو رۆژنامەنووسانی هێنا ، بەڵام رادیۆی ئەورووپا ئاشکرای کرد: کە دیدیە فرنسوای رۆژنامەنووس و ئێدوار ئەلیاسی وێنەگر لەسوریا بێسەروشوین بوونە.
Top