1 حوزهیران / یۆنیۆ (گوڵان میدیا)- ئەمەریكا و ئەڵمانیا بەئامانجی رێگریکردن لە فروانبوونی بازنەی شەڕ و راگرتنی توندوتیژییەكان لە سوریا داوا لە روسیا دەكەن چەك نەنێرێت بۆ سوریا، جۆن كیری وەزیری دەرەوەی ئەمریكا لە كۆبوونەوەیدا لە گەڵ گیدۆ ڤیستەرڤیلە وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا، تەوەری سەرکی گفتوگۆکەیان بریتی بووە لە سەر بارودۆخی سوریا و هەوڵە نێودەوڵەتییەكانیان كرد بۆ گەیشتن بە ئاشتی لەو وڵاتە، فەراهەم سازکردنی کەشوهەوای لە بار بۆ کۆبوونەوەی جنێف، لە کۆبوونەوەکەدا هەردوولا تەئكیدیان كردەوە: کە ناردنی چەك و تەقەمەنی لە لایەن روسیاوە بۆ سوریا، زیان بە پرۆسەی ئاشتی نێوان لایەنەكانی ئەو وڵاتە دەگەیەنێت و شڕ و توندوتیژییەکانیش فروانتر دەبێت. وەزیرانی دەرەوەی ئەمەریكا و ئەڵمانیا هاوکات داوایان لە بەشار ئەسەد كرد، توندوتیژییەكانی وڵاتەكەی راگرێت و دانوستان و گفتوگۆ بکاتە بنەمای کارەکەنی بۆ چارەسەركردنی قەیرانی ئەو وڵاتە کە پتر لە ٨٢ هەزار قوربانی لێکەوتۆتەوە .