تورکیا.. پێکدادانی نێوان پۆلێس و خۆپێشاندەران دەیان بریندارەی لێکەوتەوە

تورکیا.. پێکدادانی نێوان پۆلێس و خۆپێشاندەران دەیان بریندارەی لێکەوتەوە
1 حوزه‌یران / یۆنیۆ (گوڵان میدیا)- تێکدانی باخچەیەکی گەشتیاری لە شاری ئەستەمبۆڵی تورکیا پێکدادانی لە نێوان جەماوەر و پۆلیسی لێکەوتەوە، بە هۆیەوەش بە دەیان کەس برینداربوون .
رۆژنامەی حوریەتی تورکیا بڵاویکردەوە : ئەمرۆ ژمارەیەک خۆپیشاندان لە چەند شارێکی تورکیا بە تایبەت لە ئەستەمبوڵ و ئەنقرە دەستی پێکردووە بە نارەزایی دەربرین لە بەرامبەر تێکدانی پارکێکی گەشتیاری لە ناوجەی تەقسیمی ئەستەمبۆڵ
وەک رۆژنامەکە باسی لێوە کردووە ، خۆپیشاندەران لە ئەنقەرە لە کاتی نزیک بوونەوەیان لە نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان، بە ئامانجی پێشکەشکردنی داواکاری ، لەگەڵ پۆلیس رووبەرووی یەکتر بوونەوە بەهۆیەوەش بە دەیان کەس بریندار بوون .
هاوکات لە شاری ئەزمیر نزیکەی ١٠ هەزار خۆپیشاندەر گردبوونەوەیان ئەنجامداو چەندین دروشمی دژ بە ئەردۆغان و رەتکردنەوەی تێکدانی ئەو باخچەیەی ئەستەمبۆل بەرزکردۆتەوە.
لە ناوچەی تەقسیمی ئیستەمبۆلیش رووبەرووبوونەوە و پێکدادان لە نیوان پۆلیس و خۆپێشاندەران دروست بوو، بەهۆیەوەش ژمارەیەک بریندار لە ریزەکانی خۆپیشاندەرانی لیکەوتەوە .
Top