ئەمەریکا: ئێران گەورەترین وڵاتە کە هاریکاری تیرۆریستان دەکات

ئەمەریکا: ئێران گەورەترین وڵاتە کە هاریکاری تیرۆریستان دەکات
1 حوزه‌یران / یۆنیۆ (گوڵان میدیا)- کۆماری ئیسلامی ئێران راپۆرتی وەزارەتی ئەمەریکای رەتکردەوە، کە تێدا باسی کردووە، هاریکارییەکانی ئێران بۆ گرووپە تیرۆرییەکان ئەوندە فراوان بووە گەێشتۆتە رادەیەک لە دوو سەدی رابردوودا هاوشێوەی نەبیت ،ئێران لە سەر زاری عەلی رەزا میر یوسفی گوتەبێژی نێردراوی وڵاتەکەی لە نەتەوەیەکگرتووەکان رایگەیاند ، ئەوەی پشتگیری لە تیرۆر دەکات بە تەیبەت لە رۆژهەڵاتی ناوەراست ئەمریکایە نەوەک ئێران، میر یوسفی : وەک رۆیتەرز بڵاویکردۆتەوە ، ئەوەشی خستۆتەروو ، کە ئیران یەکێک لەو وڵاتانەی کە بووتە قوربانی گرووپە تیرۆریستییەکانی ناوچەکە، بە هۆیەوەش بە هەزاران لە خەڵکی ئێران بەدەستی تیرۆریستانەوە خوینیان سور بووە ،بە پێی راپۆرتەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ، لەرێگای حزبوڵڵای لوبنانەوە،دەزگای هەواڵگری ئێران دەیان کردەی تیرۆریستی لە ئەورووپا و ئاسیا لە دژی دامودەزگا جۆربەجۆرەکان وڵآتان ئەنجامداوە.
Top