سەلاحەدین دەمیرتاش: پێویستە حكوومەت سیاسەتی خۆی بگۆڕێت
لەم بارەیەوە ماڵپەری دیاربەكر خەبەر بڵاوی كردووەتەوە كە سەلاحەدین دەمیرتاش سەرەڕای ئیدانەی كردنی ئەم هێرشانە ئاماژەی بەوە كردووە كە توركیا لە قۆناغێكی هەستیار و ناسكدا تێپەڕ دەبێت و ئەو كەس و هێز و لایەنانەیش كە لە سیاسەتی دەرەكەی توركیا نارازین هەوڵ بۆ نانەوەی ئاژاوە لە توركیا دەدەن.
سەلاحەدین دەمیرتاش جەختی لە سەر ئەوە كردووەتەوە كە تەقینەوەكانی شاری رەیحانلی پلانێكی دەرەكییە بۆ تووڵە سەندنەوە لە توركیا هەر بۆیە پێویستە توركیا زۆر هۆشیار بێت و سیاسەتی دەرەكی خۆی بە تایبەتی سیاسەتی خۆی لە بەرامبەر سووریادا بگۆڕێت.
