رووسیا و ئیسرایل، سه‌باره‌ت به سووریا دانوستان ده‌كه‌ن
ئه‌مڕۆ، بنیامین نه‌تانیاهوو، سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرایل، سه‌باره‌ت به بارودۆخی سووریا و رۆڵی رووسیا له‌م قه‌یرانه‌دا، له‌گه‌ڵ ڤلادمیر پوتین، سه‌رۆككۆماری رووسیا، وتووێژ ده‌كات.
رووسیا نیگه‌رانیی خۆی له هێرشی هه‌وایی ئیسرایل بۆ سه‌ر سووریا ده‌ربڕیوه و له به‌رامبه‌ردا ئیسرایل ناڕه‌زایی نیشان داوه له ناردنی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی له رووسیاوه بۆ ناو سووریا.
هاوكات له‌گه‌ڵ دانوستانه‌كانی ئیسرایل و رووسیا، ئه‌مه‌ریكا و بریتانیا، ره‌زامه‌ندییان نیشانداوه له‌سه‌ر رێكخستنی كۆنفرانسێكی نێوده‌وڵه‌تی به به‌شداریی رووسیا و نوێنه‌رانی رژێمی ئه‌سه‌د و هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆن.
