ژماره‌ی كوژراوه‌كانی سووریا، له 120 هه‌زار كه‌س تێپه‌ڕیوه
به‌پێی راپۆرتی نوێی ئه‌و رێكخراوه، له ماوه‌ی 2 ساڵی رابردوودا لانیكه‌م 34 هه‌زار و 473 هاووڵاتیی سڤیل له سووریا كوژراون كه 4 هه‌زار و 788 كه‌سیان منداڵ بوون.
هه‌ر به‌پێی راپۆرته‌كه، له‌و ماوه‌یه‌دا لانیكه‌م 12 هه‌زار و 912 چه‌كداری ئه‌ندامی هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆن كوژراون كه زیاتر له 2 هه‌زار كه‌سیان، ئه‌و سه‌ربازانه بوون كه له سوپای رژێم جیا بوونه‌ته‌وه.
هه‌ر له 2 ساڵی رابردوودا، نزیكه‌ی 17 هه‌زار سه‌ربازی سوپای رژێمی به‌عس و زیاتر له 12 هه‌زار چه‌كداری لایه‌نگری رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د، كوژراون و چاره‌نووسی 2 هه‌زار و 500 سه‌ربازیش نادیاره.
سه‌رۆكی رێكخراوی چاودێری مافی مرۆڤی سووریا ده‌ڵێت ئه‌م ئاماره به‌پێی تۆماری ناوه‌كانه و به‌راورد ده‌كرێت له ماوه‌ی 2 ساڵی رابردوودا، لانیكه‌م 120 هه‌زار كه‌س له سووریا كوژراون.
