زه‌وی له‌رزه ئێران و عومانی گرتەوە
سه‌نته‌ری رووپێویی جیۆلۆجیی ئه‌مریكا ریاگەیاند: ئەمرۆ شه‌ممه دووزه‌وی له‌رزه‌به گوڕی زیاتر له 6 پله به‌پێوه‌ری رێخته‌رلە شارێكی سه‌ڵته‌نه‌ی عوممان و یه‌كێكی دیكه‌ی لە ناو خاكی ئێرانی دا .
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی سه‌نته‌ری رووپێویی جیۆلۆجیی ئه‌مریكا، ئەرد هەژینەکەی یه‌كه‌م به قووڵی 33 كیلۆمه‌تر ناوچه‌یه‌كی شاری (خه‌سب)ی سه‌ڵته‌نه‌ی عوممانی هه‌ژاندووه‌و ئەرد هەژینی دووه‌میش كه به گوڕی 6.2 پله بووه به پێوه‌ری رێخته‌ر له‌دووریی 85 كیلۆمه‌تر له شاری میناب-ی ناو خاكی ئێران روویداوه.
وەک سه‌نته‌ری رووپێوویی جیۆلۆجیی ئه‌مریكا ئاشكرایكرد پاس ئەو ئەرد هەژینانە چه‌ند ئەرد هەژینێکی دیکە دیكه به گوڕی 4.6 بۆ 5.3 رووی له هه‌مان ناوچه‌ی ئێران داوە .
لای خۆشییەوە ئاژانسەکانی هەواڵ لە ئێران بڵایان کردەوە:لە دەرنجامی ئەرد هەژینەکاندا 11 كه‌س برینداربوون و پێنج گوندیش زیانی ماڵی‌یان به‌ركه‌وتووه‌و ژماره‌یه‌ك خانووبه‌ره‌ی هاوڵاتیانیش رووخاون.
بە ڵام لە بارەی زیانەکانی وڵاتی عومان هیچ زانیارییەکە بڵاو نەکراوەتەوە .
