كۆمكاری عه‌ره‌بی، پاڵپشتیی پرۆسه‌ی ئاشتیی ئیسرایل و فه‌له‌ستین ده‌كات
شێخ حه‌مه‌د بن جاسم، سه‌رۆکوه‌زیرانی قه‌ته‌ر، له دیدار له‌گه‌ڵ گه‌وره به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكا راگه‌یاند، كۆمكاری عه‌ره‌بی كێشه‌ی نییه له‌گه‌ڵ گۆڕانكاری له سنووره‌كانی ئیسرایل له ساڵی 1967.
بن جاسم هه‌روه‌ها ته‌ئكیدی كرده‌وه كۆمكاری عه‌ره‌بی پشتگیری له هه‌ر رێكه‌وتنێكی نێوان ئیسرایل و فه‌له‌ستین و هه‌روه‌ها گۆڕینه‌وه‌ی زه‌وی و ناوچه‌كان ده‌كات.
پێشتر له ساڵی 2002، كۆمكاری عه‌ره‌بی، پڕۆژه‌یه‌كی ئاشتیی خسته روو كه ئیسرایل له ئه‌گه‌ری كشانه‌وه بۆ پشت سنووره‌كانی ساڵی 1967، له‌لایه‌ن وڵاتانی عه‌ره‌بییه‌وه به ره‌سمی ده‌ناسرا.
