ئیتاڵیا.. حکومەتی نوێ سوێندی یاسایی دەخوات
ئەمرۆ حکومەتی ئیئتیلافی نوێ لە کۆشکی سەرۆکایەتی لە رۆمای پایتەختی ئیتاڵیا سوێندی دەستوری دەخۆن و چاوەڕوانیش دەکرێت رۆژی دووشەممە لە رێی دەنگدانەوە لەپەرلەمانی ئەو وڵاتە متمانەیان پێ بدرێت. جێی ئاماژەیە دوای دوو رۆژ لە گفتوگۆی بەردەوام ئینریکۆ لیتا ڕەزامەندی خۆی نیشاندا بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆکی حکومەت و ھەریەک لە فابریتی سۆساکومانی بەرێوەبەری بانکی ئیتاڵیای وەک وەزیری دارایی و ئابوری و (ئیما بۆنینۆ) ی وەک وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە دەست نیشانکرد.
