ئۆباما : یاسای یارییەکانمان لە سوریا دەگۆرین

ئۆباما : یاسای یارییەکانمان لە سوریا دەگۆرین
27ی نیسان/ئەپرێل (گوڵان میدیا)- باراک ئۆباما سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند: ئەگەرساغبوویەوە رژێمی بەشار ئەسەد چەکی کیمیایی بە کار هێناوە، ئەو کات یاسای یارییەکان گۆرانکاری بەسەر دادێت و ناتوانین دەستەوەستان بوەستین، سەرۆکی ئەمریکا هەروەها دەڵیت : مەعقول نییە لە بەر چاوی ئێمە ، رژیمی بەشار ئەسەد بە چەکی کیمیایی خەڵکی سوریا کۆمەڵکوژی بکات و ئێمەش لێ بێدەنگ بین ، باراک ئۆباما سەرۆکی ئەمریکا لەپەراوێزی دیداری لە گەڵ شانیشنی ئوردن شا عەبدوڵای دووەم لە عەممانی پایتەخت، گووتی : دەزگای هەواڵگری ئەمریکا بەدواداچونی ورد لەمبارەیەوە دەکات و تا ئێستا روون نەبۆتەوە کە ئایە هێزەکانی سەر بە سوپای رژێمی بەشارئەسەد، چەکی کیمیایی بەکارهێناوە یاخود نا ، ئەگەر ساغبوویەوە ، بێگومان یاسای یارییەکە گۆرانکاری بەسەر دادێت و لەم کردارە بێدەنگ نابین، پێشترێش سەرۆکی ئەمەریکا لە بەکار‌هێنانی چەکی کیمیایی، بۆ چەند جاریک هۆشداری دابووە رژێمی بەشار ئەسەد ، رایگەیاندبوو : کە چەکی کیمیایی هێلی سوورە و ئەوکات ستراتیژیەتی ئەمەریکا لە سوریا کە ماوەی سێ ساڵە درێژەی هەیە، دەگۆرێ ، لای خۆشییەوە رژێمی سوریا ئەو دەنگۆیانەی رەتکردەوە کە وا باس لەوە دەکەن کە چەکی کیمیایی لەدژی خەڵکی سوریا بە کار هێنابێت و ئەوەشی بۆ دووبارەکردنەوەی سیناریۆی عیراق گەڕاندەوە،لەلایەکی دیکەوە بریارە رۆژی دووشەممە بان کی مۆن سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە گەڵ ئۆکام سترۆم سۆرکی نێردراوی شاندی نەتەوەیەگرتووەکان لەبارەی ئەم دۆسێیە کۆببێتەوە ،کە وا بریارە بۆ لێکۆلینەوە لە ئەگەری بەکار‌هێنانی چەکی کیمیایی لە سوریاسەردانی دیمەشق بکات.
Top