ئەمەریکا، پشتگیری لە ده‌وڵه‌تێكی فیدراڵ و دیموكرات، پشتبەستوو بە دەستوور لە عێراقدا دەکات
لە پێنجەمین ڕۆژی دیدار و کۆبوونەوە جیاوازەکانیاندا شاندی هه‌رێم له‌گه‌ڵ هه‌ر یه‌ك له كریس ڤان هۆلین و ریك كانته‌ر به‌رپرسی كۆمارییه‌كان له ئه‌نجوومه‌نی پیران و مایك رۆجه‌رز سه‌رۆكی لیژنه‌ی هه‌واڵگریی كۆ بۆوه. شاندی هه‌رێم کە چەند ڕۆژێکە بۆ دیدار و کۆبوونەوە لەگەڵ کاربەدەستانی ئەمەریکادا لەو وڵاتەن، ره‌وشی ئه‌مڕۆی عێراق دوای 10 ساڵ به‌سه‌ر شه‌ڕی ئازادكرنیدا هەروەها پرۆسه‌ی سیاسی و ئه‌و قه‌یرانانه‌ی دووچاری عێراق بوونه‌ته‌وه له‌سه‌ر هه‌موو ئاست و بواره‌كاندا گفتوگۆیان لەبارەوە کرا.
هه‌ر له میانی ئه‌و دیدارانه‌دا، پرۆسه‌ی سیاسی له عێراق و چۆنێتی ده‌رچوون له‌و قه‌یران و ته‌گژانه و دۆخی سووریا و كاریگه‌ریی ئاڵۆزیه‌كانی سووریا و پرۆسه‌ی ئاشتی له توركیا باسیان لێوه‌كرا.
ئه‌ندامانی كۆنگرێسیش له‌لایه‌ن خۆیانه‌وه جه‌ختیان له‌سه‌ر پشتگیریكردنی خۆیان بۆ پرۆسه‌ی دیموكراسی كرده‌وه هاوکات له دیداره‌كاندا ته‌ئكید له‌سه‌ر گرنگیی پشتگیریكردنی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی و ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ عێراقێكی ده‌ستووری و فیدراڵ و دیموكرات كرایه‌وه كه عێراقییه‌كان بتوانن خۆیان كێشه‌كانیان چاره‌سه‌ر بكه‌ن له رێگای پابه‌ندبوون به ده‌ستوور و گرتنه‌به‌ری شه‌راكه‌تی راسته‌قینه له حوكمڕانیدا.
شاندی هه‌رێم هه‌ڵوێستی سه‌ركردایه‌تیی سیاسی و حكوومه‌تی هه‌رێمی دووپات كرده‌وه كه پابه‌ندبوون به ده‌ستوور و فیدراڵیزم و په‌یڕه‌وكردنی دیموكراسی رێگاچاره‌ی گشت كێشه و قه‌یرانه‌كانه.
له ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كانی شاندی هه‌رێم له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا، باس له پرسی نه‌وت و گاز كرا و شانده‌كه‌ی كوردستان جه‌ختی له‌سه‌ر دروستیی سیاسه‌تی هه‌رێم كرده‌وه كه به ئاراسته‌یه‌كی راست و رووه‌و ئاینده‌یه‌كی پرشنگدار هه‌نگاو ده‌نێ. هه‌روه‌ها باس له‌و سیاسه‌ته سه‌ركه‌وتووه كرا كه هه‌رێمی كوردستان گرتوویه‌تیه به‌ر سه‌باره‌ت به كه‌رتی نه‌وت.
هه‌ر له‌و كۆبوونه‌وانه‌دا شاندی هه‌رێم پرسی ئاماده‌كردنی پرۆژه‌یه‌كی خسته ڕوو كه له ناو كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكادا كاری بۆ بكرێ له پێناو به‌فه‌رمی ناساندنی تاوانی جینۆساید له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تیی.
له‌هه‌مان رۆژدا شاندی هه‌رێم له‌گه‌ڵ كاربه‌ده‌ستانی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پیران كۆبۆوه و له میانی دانیشتنه‌كه‌دا جه‌خت له‌سه‌ر پشتگیریی كردن له عێراقێكی دیموكرات و فیدراڵ كرایه‌وه.
له‌و دیدارەدا كاربه‌ده‌ستانی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پیرانی ئه‌مه‌ریكا خۆشحاڵی خۆیان به‌رامبه‌ر ئه‌و په‌ره‌سه‌ندن و پێشكه‌وتنانه ده‌ربڕی كه له‌م چه‌ند ساڵه‌دا له گشت بواره‌كاندا له هه‌رێمی كوردستان به‌دی هاتوون.
له هه‌مان رۆژدا شاندی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ بێ‌س جۆنز یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا بۆ كاروباری رۆژهه‌ڵاتی نزیك و باربارا لیف جێگری یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه بۆ عێراق و گه‌وره به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه بۆ كاروباری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و كاروباری وزه كۆ بۆوه.
له کۆبوونەوەکەدا قه‌یران و ته‌گژه‌كانی عێراق و په‌یوه‌ندی نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا و ئه‌و كێشانه‌ی بوونه‌ته هۆی به‌شدارینه‌كردنی وه‌زیره كورده‌كان له كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران له به‌غدا خرانە بەر باس. هه‌روه‌ها باس له‌و كێشانه‌ش كرا كه چه‌ندین ساڵه له ئارادایه و هه‌تا ئه‌مڕۆ دژ به هه‌رێمی كوردستان په‌یڕه‌و كراوه.
هه‌روه‌ها باس له پرسی وزه و چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌كردنی له‌گه‌ڵیدا و ره‌وشی سووریا و كاریگه‌ریی دۆخی ئاڵوزی سووریا به‌سه‌ر عێراق و كوردستانه‌وه و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێم و توركیا كرا.
لایه‌نێكی دیكه‌ی دیداری نێوان شاندی هه‌رێم و به‌رپرسانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، باسكردنی رۆڵ و سیاسه‌تی ئه‌مه‌ریكا و ئاستی بایه‌خپێدانی واشنتۆن بوو به پرۆسه‌ی سیاسی و دیموكراسی له عێراق و له‌مباره‌یه‌وه شاندی كوردستان داوای له به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا كرد به راشكاوی هه‌ڵوێست و تێڕوانینی خۆیان سه‌باره‌ت به‌و كێشانه بخه‌نه روو كه له عێراقدا له ئارادان و هاوكات داواش له‌هه‌موو لایه‌ك بكرێ كه پابه‌ند بن به عێراقێكی فیدراڵ و دیموكرات و به ده‌ستووریشه‌وه پابه‌ند بن، شاندی هه‌رێم داوای كرد كه پشتگیریی له هه‌ڵوێستی هه‌رێمی كوردستان بكرێ، چونكه هه‌ڵوێستێكه له چوارچێوه‌ی ده‌ستووری عێراقدایه.
به‌رپرسانی ده‌رەوه‌ی ئه‌مه‌ریكاش به‌ڵێنیان دا كه ئه‌وان له سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ به‌غدا و هه‌رێمی كوردستان و لایه‌نه‌كانی دیكه‌ش به‌رده‌وام ده‌بن له پێناو ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر قه‌یرانه‌كاندا زاڵ بن و جه‌ختیان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش كرده‌وه كه پشتگیریی له عێراقێكی فیدراڵ و دیموكرات ده‌كه‌ن.
شایانی باسه دوای كۆبوونه‌وه‌كه، وه‌زاره‌تی ده‌روه‌ی ئه‌مه‌ریكا راگه‌یه‌نراوێكی سه‌باره‌ت به‌م سه‌ردانه‌ی شاندی هه‌رێمی كوردستان بڵاو كرده‌وه، كه یه‌كه‌م جاره ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا به‌م شێوه‌یه به‌یانێك ده‌ربكات و تێیدا پشتگیریی خۆیان بۆ سه‌رجه‌م ئه‌و ته‌وه‌رانه خسته‌ڕوو كه له كۆبوونه‌وه‌ی نێوان هه‌ردوولا باسیان لێوه كرا، به تایبه‌تیش هه‌ڵوێستیان له باره‌ی پشتگیریكردنی پرۆسه‌ی سیاسی له عێراق كه وه‌ك له به‌یانه‌كه‌دا هاتووه پێویسته ببێته ده‌وڵه‌تێكی فیدراڵ و دیموكرات.
هاوكات وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا خۆشحاڵی خۆیشی نیشانداوه سه‌باره‌ت به ناردنی شاندێك له‌لایه‌ن به‌ڕێز سه‌رۆك مسعود بارزانییه‌وه بۆ به‌غدا و كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانیی نیشتمانیی.
له هه‌مان رۆژدا، شاندی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ جۆناسان ئێڵكند جێگری یه‌كه‌می وه‌زیری وزه‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ سیاسه‌ت و كاروباری نێوده‌وڵه‌تی و هاوكارانیان كۆبۆوه و له دیداره‌كه‌دا پرسی وزه و سیاسه‌تی هه‌رێمی كوردستان له بواری نه‌وت و رێكخستنی داهاته‌وه تاوتوو كرا.
له دانیشتنه‌كه‌دا باس له سیاسه‌تی وزه‌ی هه‌رێم له چوارچێوه‌ی ده‌ستووری عێراق كرا، دیسان ئه‌و هه‌وڵانه‌ش خرانه‌ڕوو له پێناو چاره‌سه‌ركردنی كێشه بنه‌ڕتیه‌كانی كه‌رتی وزه له عێراقدا. سه‌باره‌ت به رێكخستن و دابه‌شكردنی داهاتی وزه، جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه كرایه‌وه كه پێویسته پرۆژه یاسای دابه‌شكردنی داهات كاری بۆ بكرێ و ببێته یاسا. ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی ئه‌و دیداره ئاماژه‌دان بوو به په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و عێراق و كۆماری توركیا سه‌باره‌ت به نه‌وت.
شاندی هه‌رێمی كوردستان پێكهاتووه له فوئاد حوسێن سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم سه‌رۆكی شاند و د.ئاشتی هه‌ورامی وه‌زیری سامانه سروشتیه‌كان و فه‌لاح مسته‌فا به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌ت و قوباد تاڵه‌بانی به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی هه‌ماهه‌نگی و به‌دواداچوون.
