ئێران 3 موشەکی دیکەی زەمین زەمینی تاقیکردەوە

ئێران 3 موشەکی دیکەی زەمین زەمینی تاقیکردەوە
13ی نیسان/ئەپرێل (گوڵان میدیا)- ئێران 3 موشەکی نوێی زەمین زەمینی بە سەرکوتوویی تاقیکردەوە، جێگری فەرماندی هێزەکانی زەمینی ئێران کیومرس حیدەری بە ئاژانسی فارسی وڵاتەکەی راگەیاند ، تاقیکردنەوەی ئەو سێ مووشەکە زەمینییە لە چوارچێوەی مانۆرێکی سەربازی هێزەکانی زەمینی ئێران هاتووە ، تاقیکردنەوەکەش وەک چاوەران کراوە سەرکوتوو بوو ، عەمید حیدەری ئەوەشی راگەیاندووە : کە ئەم جۆرەی مووشەکانە جیاوازی تەواوی لە گەڵ مووشەکی ١٠ و بەرەبەیان هەیە ، ئەوەی ئەمرۆ تاقیکرانەوە توانایان زیاترە ، لەبارەی ئەگەری هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر دامزراوەکانی ئەتۆمیی حیدەری رایگەیاند : کە لە رەوشێکی وەها دا ئێران توانای بەرگری باشی هەیە.
Top