13ی نیسان/ئەپرێل (گوڵان میدیا)- جارێکی دیکە پرۆسه‌ی دادگایی كردنی سه‌رۆكی پێشووی میسر حوسنی موباره‌ك ده‌ستپێده‌كاته‌وه، کە تۆمه‌تی كوشتنی سه‌دان خۆپیشانده‌ری راپه‌ڕینه‌كه‌ی گه‌لی میسری خراوەتە پاڵی، دادگایی کردنەکە وا بریارە بە شێوەیەکی راستەوخۆ بگوازرێتەوە و تێدا پێشبینیش ده‌كرێت داواكاری گشتیی له بڕیاره‌كانیدا پشت به ئه‌نجامی ئه‌و ڕاپۆرته ببه‌ستێت كه به فه‌رمانی محه‌مه‌د مورسی سه‌رۆكی میسر و له لایه‌ن لیژنه‌ی به‌دواداچوونی راستییه‌كانی شۆڕشی 25 ی یه‌نابه‌ره‌وه ئاماده‌كراوه. شایەنی باسە حوسنی موباره‌ك و حبیب عادلی و 4 له گه‌وره یاریده‌رانی موباره‌ك تۆمه‌تی كوژرانی 800 خۆپیشانده‌ریان له ئەستۆدایە کە راپەرینەکەی ٢٥ یەنایەر ماوه‌ی 18 ڕۆژی خایاند و دواتر بە رووخانی رژێمەکەی موبارەک كۆتایی هات.