وەزیری دەرەوەی ئەمریكا لەگەڵ ئۆپۆزیسیۆنی سوری و پایە بڵندێكی روسی كۆبۆەوە

وەزیری دەرەوەی ئەمریكا لەگەڵ ئۆپۆزیسیۆنی سوری و پایە بڵندێكی روسی كۆبۆەوە
10ی نیسان/ئەپرێل (گوڵان میدیا)- بەگوێرەی هەواڵێكی ئەسۆشێتد پرێس وەزیری بەرگری ئەمەریكا جۆن كیری دوای رۆژێك لە راگەیاندنی ئەوەی كە ئەمەریكا نزیك بۆتەوە لە هەنگاو هەڵێنان بۆ یارمەتیدانی ئۆپۆزیسیۆنی سوری لە دژی رژێمی بەشار ئەسەد . لە لەندەن لە خوانێك لەگەڵسەرۆك وەزیری كاتی سوریاو هاورێیانی تری لە ئۆپۆزیسیۆنی سوری كۆبوەوە دوای ئەم دانیشتنەش لەگەڵ وەزیری دەرەوەی رووسی سێرگی لاڤرۆڤ كۆبونەوەیەكی دوو قۆڵییان ئەنجامدا. شایانی باسە ئەم كۆبوونەوانەی وەزیری دەرەوەی ئەمریكا راستەوخۆ دوای گەشتێكی دێت كە بۆ رۆژهەڵاتی ناوەراست ئەنجامی دابوو و تیایدا لەگەڵ هەردوو لایەنی ئیسرائیلی و فەلەستینی كۆببوەوە ئێستاش بۆ كۆبوونەوەی g8لە لەندەنە..
Top