ئێران.. دوو بوومه‌له‌رزه ناوچه‌ی بوشه‌هر ده‌هه‌ژێنێت
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، بوومه‌له‌رزه‌ی یه‌كه‌م سه‌عات 4,20 خوله‌كی پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ به‌گوڕی 6.1 به‌پێی پێوه‌ری رێخته‌ر، له‌ناوچه‌ی كاكی له پارێزگای بوشه‌هر روویداوه، دوای 15 خوله‌ك بوومه‌له‌رزه‌یه‌كی دیكه به گوڕی 5.3 به‌پێوه‌ری رێخته‌ر، هه‌مان ناوچه‌ی هه‌ژانده‌وه‌و تائێستاش ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و وڵاته زیانه گیانی و مادییه‌كانیان ئاشكرا نه‌كردووه.
پارێزگای بوشه‌هر ده‌كه‌وێته باشووری رۆژئاوای ئێران و وێستگه‌یه‌كی گه‌وره‌ی ئه‌تۆمیشی لێیه.
