ئەردۆغان: پێم خۆشە بەدەپە كەمێكی دی جەسارەتی هەبێت
ئەردۆغان لە بەشێكی دیكەی گوتەكانیدا باسی رۆلی بەدەپە لە قۆناغی نوێدا كرد و داوای لە بەدەپە كرد كە بە هەستیارییەوە مامەڵە لەگەڵ ئەم قۆناغەدا بكات و تۆزێك جەسارەتی هەبێت و بە شێوەیەكی جەسوورانە چاوپێكەوتنەكانی خۆی لەگەڵ ئوجەلاندا بەرێوەببات.
ئەردۆغان هەروەها داوای لە بەدەپە كرد كە گۆبیستی ئوجەلان بێت، نە گۆێبیستی پەكەكە، چونكە ئەگەر گۆێبیستی پەكەكە بێت ئەوا مافی نییە بڵێت منیش دەمەوێت شتێك بكەم.
