موتەكی خۆی بۆ هەڵبژاردنەكانی ئێران ئامادە دەكات

موتەكی خۆی بۆ هەڵبژاردنەكانی ئێران ئامادە دەكات
16 شوبات / فه‌برایه‌ر 2013 (گوڵان میدیا)- وەزیری دەرەوەی پێشووی ئێران مەنووچەهر موتەكی لە شاری مەشهەد لە رۆژهەڵاتی ئێراندا وتەیەكی پێشكەشكرد و باسی بارودۆخی ناوخۆیی ئێران و باری گوزەرانی خەڵكی كرد و گوتی: ناتوانین كە خەڵك بخەینە نێو ئیلتیهابی مریشك و هێڵكەوە و باسی بەرێوەبردن و سەرۆكایەتی كردنی جیهان بكەین.
وەزیری پێشووی دەرەوەی ئێرن مەنووچەر موتەكی باسی ئەوەی كرد كە بۆ هەڵبژاردنەكانی ئێران خۆی ئامادە دەكات و یەكێك لە بەرنامەی سەرەكییەكانیشی باشتركردنی بارودۆخی ئابوری وڵات و باری گوزەرانی خەڵكی ئێران دەبێت.
ناوبراو لە بەشێكی دیكەی وتەكانیدا گوتی: هەر لە سەرەتای دامەزراندنی كۆماری ئیسلامییەوە تا سەردەمی كابینەی دەیەم بە شێوەیەكی چالاك لە پۆستی جیاجیادا كارم كردووە و زۆر بە ئاسانی دەتوانم بڵێم كە یەكێك لە كێشە سەرەكییەكانی ئەمڕۆی ئێران دوور بوونی بەرپرسان لە خەڵكە و هیچ بەرپرسێكی ئێرانی ئاگای لە باری ژیانی هاووڵاتییان نییە. راستە گوشارەكانی وڵاتانی جیهانی بۆ سەر ئێران كاریگەرییان هەیە، بەڵام لەوە زیاتر ناتوانێت و ناشارەزایی حكوومەت لە جێبەجێ كردنی كار و بەرنامەكانیدا بووەتە هۆكاری ئاڵۆزبوونی باری گوزەرانی خەڵك، هەر بۆیە یەكێك لە بەرنامە سەرەكییەكانی من بۆ هەڵبژاردنەكان باشتركردنی باری گوزەرانی خەڵك دەبێت
Top