ئێران: ئەگەر ھەیە رێگە بدەین پشکنەرانی نیودەوڵەتی سەردانی ھەندێ ناوەندی سەربازی بکەن
(رامین میھمانپەرست) وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، رایگەیاند وتوێژە چاوەڕوانکراوەکەی تایبەت بەبەرنامە ئەتۆمیەکەی ئێران کە بەبەشداری ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم بەرێوەدەچێت رەنگە رێ لەبەردەم سەردانی پشکنەرانی نێودەوڵەتی دا ھەموار بکات.
ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم بەشێوەیەکی تایبەت خوازیارە سەردانی ئەو ناوەندە سەربازییە بکات کە دەکەوێتە باشووری خۆرھەڵاتی تارانی پایتەخت و گومانی ئەوەی لێ دەکرێ ئەو پێکھاتانەی تێدا تاقیبکرێتەوە کە پێویستن بۆ پەرەپێدانی چەکی ئەتۆم. ئەمەش لەکاتێکدایە کە ئێران دووپاتیدەکاتەوە کە ئەو شوێنە ناوەندێکی سەربازی ئاساییەو ھیچ چالاکیەکی ئەتۆمی تیادا ئەنجام نادرێ.
ئەمریکاو ھاوپەیمانە خۆرئاواییەکانی ئێران بەوە تۆمەتبار دەکەن کە لە ھەوڵی دروستکردنی
چەکی ئەتۆمدایە، ئێرانیش پێداگری دەکات لەسەرئەوەی ئامانج لەو بەرنامە ئەتۆمیەی بەرھەم ھێنانی وزەی کارەبایە.
