ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر سنوری توركیا-سوریا (37) كه‌سی كرده قوربانی
به‌پێی زانیاریه سه‌ره‌تاییه‌كان ئۆتۆمۆبێلێك له پارێزگای هاتای به كاروانێكی هاوكاریدا ته‌قیوه‌ته‌وه، كه ره‌وانه‌ی سوریا كراوه و له ئاكامدا (7) كه‌س كوژراون و (30) كه‌سی تر برینداربون.
لای خۆشیه‌وه حوسێن شانڤه‌ردی، پارێزگاری هاتای رایگه‌یاندوه، ئه‌و ئۆتۆمۆبێله‌ی ته‌قیوه‌ته‌وه، هه‌ڵگری تابلۆی وڵاتی سوریا بوه.
هاوكات باسی له‌وه‌ش كردوه، كه قوربانیه‌كان هاوڵاتیانی سوریا و توركیایان تێدایه و له‌گه‌ڵ ته‌قینه‌وه‌كه‌شدا ئاگر كه‌وتوه‌ته‌وه و (15) ئۆتۆمۆبێل زیانیان پێگه‌یشتوه.
