ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد: خۆم گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا ده‌كه‌م
سه‌رۆك كۆماری ئیسلامی ئێران، رایگه‌یاند: ئه‌گه‌ر به‌رپرسانی ئه‌مریكا كردار‌و قسه‌ی خۆیان بگۆڕن و كۆتایی به هه‌ڕه‌شه هێنان بهێنن به شه‌خسی خۆی له‌گه‌ڵیان گفتوگۆ ده‌كات.
مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد، سه‌رۆك كۆماری ئیسلامی ئێران، به بۆنه‌ی 22 ی رێبه‌ندان ساڵڕۆژی سه‌ركه‌وتنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران له گۆڕه‌پانی ئازادیی تاران وتارێكی پێشكه‌شكردو تیایدا رایگه‌یاند: به‌رپرسانی ئه‌مریكی ئه‌گه‌ر هه‌ڵسوكه‌وت و شێوازی قسه‌كردنیان بگۆڕن، ئاماده‌یه گفتوگۆیان له‌گه‌ڵدا بكات، گۆڕینی كردار‌و قسه پێویسته، واشنتۆن ده‌بێت ئه‌و چه‌كانه‌ی كه روبه‌ڕه‌وی گه‌لی ئێرانی كردوه‌ته‌وه لایببات، ئه‌و كات گفتوگۆ ئه‌نجام ده‌درێت.
سه‌رۆكی ئێران، وتیشی: گفتوگۆ ده‌بێت له ژێر سێبه‌ری عه‌داله‌ت و رێزدا بێت نه‌ك له ژێر هه‌ڕه‌شه‌و گوڕه‌شه‌دا.
ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد، قسه‌كانی به‌شێوه‌ی راسته‌وخۆ له ته‌له‌فزیۆنی حكومه‌تی ئێران بڵاوده‌كرایه‌وه وتی: نه‌یارانی ئێران تازه ده‌یانه‌وێت به شێوه‌یه‌كی باشتر قسه بكه‌ن و ده‌ڵێن ده‌مانه‌وێت گفتوگۆ بكه‌ین، ئه‌وان له‌وه‌ی كه ئێران بووه‌ته خاوه‌نی به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمی ناڕازی و نیگه‌رانن و به‌بیانوی ئه‌تۆمی بوونی ئێران ده‌یانه‌وێت ببنه رێگر له‌سه‌ر به‌ره‌وپێشچوونی گه‌له‌كه‌یان، بۆیه ناكرێت چه‌ك له‌سه‌ر گه‌لێك رابگری و پاشان چاوه‌ڕوانی گفتوگۆی لێبكرێت.
سه‌رۆكی ئێران سه‌باره‌ت به به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كه‌ی وتی: ئێمه تازه بووینه خاوه‌نی ئه‌تۆم ئه‌دی نه‌یارانی ئێران ده‌یانه‌وێت هه‌وڵی چی بده‌ن، ئه‌وان ته‌قه‌لای ئه‌وه‌یان هه‌بوو كه ئێمه نه‌بینه خاوه‌نی ئه‌تۆم، تازه بووین و هیچ كه‌سیش ناتوانێت ئیراده‌ی خۆی به‌سه‌ر گه‌لی ئێران‌دا فه‌رز بكات.
ئه‌م وتانه‌ی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد، له كاتێكدا دێت كه هه‌فته‌ی پێشوو ئایه‌توڵڵا خامه‌نه‌یی رابه‌ری شۆڕشی ئیسلامی ئێران له‌به‌رامبه‌ر پێشنیاری ئه‌مریكا بۆ گفتوگۆكردن رایگه‌یاند: دانوستان و گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا هیچ كێشه‌یه‌ك چاره‌سه‌ر ناكات هه‌ربۆیه دانوستانی نێوان واشنتۆن و تارانی ره‌تكرده‌وه.
