پاپا وازی هێنا

پاپا وازی هێنا
11 شوبات / فه‌برایه‌ر 2013 (گوڵان میدیا)- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی‌ ڤاتیكان، ناوه‌ندی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ ئایینیی‌ كاسۆلیكه‌كانی‌ جیهان له‌ رۆمای‌ ئیتالیا، رایگه‌یاندووه‌ پاپای‌ ڤاتیكان، رێبه‌ری‌ مه‌سیحییه‌كانی‌ جیهان، ده‌ست له‌كار ده‌كێشێته‌وه‌.

پاپا به‌ندیكتی‌ شانزه‌یه‌م، رایگه‌یاندووه‌ له‌ رۆژی‌ 28ی‌ ئه‌م مانگه‌دا (شوبات) ده‌ست له‌ كاره‌كه‌ی‌ ده‌كێشێته‌وه‌ و واز له‌ پۆستی‌ رێبه‌رایه‌تیی‌ كاسۆلیكه‌كانی‌ جیهان ده‌هێنێت.
به‌پێی‌ راپۆرتی‌ بی‌ بی‌ سی‌، پاپای‌ ڤاتیكان كه‌ له‌ ته‌مه‌نی‌ 85 ساڵیدایه‌ و ساڵی‌ 2005 وه‌ك پاپای‌ مه‌سیحییه‌كان هه‌ڵبژێردرا، گوتوویه‌تی‌ له‌ رووی‌ ته‌ندروستییه‌وه‌، توانای‌ راپه‌ڕاندنی‌ ئه‌ركه‌كانی‌ نییه‌.
Top