ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له به‌رده‌م باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له توركیا، دوو كوژراوی لێكه‌وته‌وه
هێرشبه‌رێكی خۆكوژ، له به‌رده‌م یه‌كێك له ده‌رگاكانی چوونه‌ژووره‌وه‌ی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا، خۆی ته‌قاندووه‌ته‌وه و بووه‌ته هۆی كوژرانی پاسه‌وانێك و برینداربوونی 3 كه‌سی دیكه.
هه‌تا ئێستا هیچ لایه‌ن و گرووپێك، ئه‌م هێرشه‌ی وه‌ئه‌ستۆ نه‌گرتووه، به‌ڵام وه‌زیری ناوخۆی توركیا ده‌ڵێت زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان ئاماژه به‌وه‌ده‌كه‌ن كه خۆكوژه‌كه هاووڵاتیی توركیا بووه و له‌وانه‌یه ئه‌ندامی یه‌كێك له گرووپه چه‌پڕه‌وه‌كان بێت.
باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له ئه‌نكارا، له لێدوانێكدا هۆشداریی داوه‌ته هاووڵاتیانی ئه‌مه‌ریكا له توركیا، كه هه‌تا روونكردنه‌وه‌ی داهاتوو، سه‌ردانی هیچكام له باره‌گاكانی نوێنه‌رایه‌تیی ئه‌مه‌ریكا له توركیا، نه‌كه‌ن.
