ئەمەریكا، لە هاتنەکایەی سیستمێكی سەقامگیر لە دوای ئەسەد بە گومانە

ئەمەریكا، لە هاتنەکایەی سیستمێكی سەقامگیر لە دوای ئەسەد بە گومانە
28ی‌ كانوونی‌ دووه‌م/ یه‌نایه‌ر (گوڵان میدیا)- سەرۆكی وڵاتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا ڕایگەیاند كە ئەو كار لەسەر دۆخی سووریا دەكات و دەیەوێت بگات بەو ئەنجامەی كە ئایا بە دەستتێوەردانی سەربازی لە شەڕی نێوخۆی سووریادا كە 22 مانگە درێژەی هەیە، چارەی ململانێكە دەكات، یان كێشەكان كەڵەكەتر دەبن.
سەرەڕای بە فەرمی ناسینی ئیئتیلافی ئۆپۆزسیۆنی سووریا و داواكردنی لە ئەسەد تا دەستبەرداری دەستەڵاتەكەی ببێت، باراك ئۆباما بەرەوڕووی ڕەخنگەلێك بووەتەوە بەوەی كە وەك پێویست وڵاتەكەی نەچووەتە نێو دۆخی قەیراناویی سووریاوە كە بە هۆیەوە دەیانهەزار كەس كوژراون و بە ملیۆنیش ئاوارە بوون.
ئۆباما دەڵێت، ئەو ئەركیەتی هاوسەنگیی قازانجی دەستتێوەردانی سەربازی و توانای وەزارەتی بەرگریی وڵاتەكەی لە پشتیوانیی هێزەكانی ئەمەریكا كە هێشتا لە ئەفغانستان ماون، ڕابگرێت.
ئەو دەپرسێت \"ئایا دەشێت دەستتێوەردانی سەربازی كردە توندوتیژییەكان خراپتر و زۆرتر بكات، یان چەكی كیمیایی بەكار ببرێت؟ ئەوە چییە ئەگەری سیستمێكی سەقامگیر لە دوای ئەسەد دەستەبەر دەكات؟\""
زیاتر گوتی \""چۆن ئەو دەیانهەزار كوژراوەی سووریا لە بەرانبەر ئەو دەیانهەزارەی لە ئێستادا لە كۆنگو دەكوژرێن، هەڵبسەنگێنم؟\""
ئەم لێدوان و وەڵامەی باراك ئۆبامای سەرۆكی وڵاتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا، لە كاتێكدان كە سەركردەكانی جیهان لە كۆبوونەوەیاندا لە داڤۆسی سویسرا، پێزانینی خۆیان نیشان دا كە ئەمەریكا هەوڵ بدات بەشداریی زیاتری وڵاتەكەی لە دۆخی قەراناویی سووریا و مالیدا بخاتە گەڕ.
"
Top