ئێران ئامادەیی خۆی بۆ دەستپێکردنەوەی وتوێژی بەرنامە ئەتۆمییەکەی دووپاتدەکاتەوە
کۆماری ئیسلامی ئێران بەردەوام دووپاتیدەکاتەوە کە ئامانج لە بەرنامە ئەتۆمیەکەی بەرھەمھێنانی وزەی کارەبایە، بەڵام ئەمریکاو ھاوپەیمانە خۆرئاواییەکانی بە گومانن لەو بەرنامە ئەتۆمیەی ئێران لەوباوەڕەدان کە ئامانج لێی بەرھەمھێنانی چەکی ئەتۆمە.
