بۆ ئه‌نجامدانی مانۆرێكی سه‌ربازی ژماره‌یه‌ك سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكا گه‌یشته‌ ئیسرائیل

بۆ ئه‌نجامدانی مانۆرێكی سه‌ربازی ژماره‌یه‌ك سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكا گه‌یشته‌ ئیسرائیل
8 ی تشرینی یەكەم/ ئۆكتۆبەر (گوڵان میدیا)- به‌ گوێره‌ى رۆژنامه‌ى یه‌دیعووت ئه‌حره‌نوتى ئیسرائیل، به‌ سه‌دان سه‌ربازى ئه‌مه‌ریكا له‌ چه‌ند رۆژى رابردوو گه‌یشتوونه‌ته‌ ئیسرائیل، ئه‌مه‌ش وه‌ك ئاماده‌كارییه‌ك بۆ ئه‌نجامدانى مانۆرێكى سه‌ربازى هاوبه‌ش كه‌ وا بڕیاره‌ له‌ رۆژانى داهاتوو له‌ نێوان هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل ئه‌نجام بدرێت.

وه‌ك رۆژنامه‌كه‌ روونى كردووه‌ته‌وه‌، هه‌فته‌ى داهاتوو مانۆره‌ سه‌ربازییه‌ هاوبه‌شه‌كه‌ به‌ سه‌رپه‌رشتیارانى گه‌وره‌ ئه‌فسه‌رانى ئه‌مه‌ریكا ئه‌نجام ده‌درێت هه‌موو چه‌كێكیش له‌و مانۆره‌ سه‌ربازییه‌دا تاقی ده‌كرێته‌وه‌ و هه‌روه‌ها مانۆره‌ سه‌ربازییه‌ هاوبه‌شه‌كه‌ش، به‌ گه‌وره‌ترین مانۆرى سه‌ربازى هاوبه‌شى له‌ نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل داده‌نرێت.
Top