ئه‌مه‌ریكا بڕیارى دا ئه‌بوهه‌مزه‌ میسری به‌ ده‌ستبه‌سه‌رى بمێنێته‌وه‌

ئه‌مه‌ریكا بڕیارى دا ئه‌بوهه‌مزه‌ میسری به‌ ده‌ستبه‌سه‌رى بمێنێته‌وه‌
7 ی تشرینی یەكەم/ ئۆكتۆبەر (گوڵان میدیا)- دادگایه‌كی ئه‌مه‌ریكا بڕیاریدا كه‌ كه‌سایه‌تی ئیسلامی توندڕه‌و ئه‌بو هه‌مزه‌ میسری به‌ ده‌ستبه‌سه‌ری بمێنێته‌وه‌ له‌و دۆسییه‌یه‌ی كه‌ به‌تۆمه‌تی تیرۆر دادگایی ده‌كرێت .

ئه‌م بڕیاره‌ دوای ئه‌و دانیشتنه‌ی دوێنێ هات كه‌ له‌ شاری نیویۆرك به‌رێوه‌چوو و یازده‌ تۆمه‌ت خرانه‌ پاڵَ ئه‌بو هه‌مزه‌ كه‌ له‌م دانیشتنه‌دا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك قسه‌ی نه‌كرد . بڕیاریشه‌ دادگاییكردنه‌ فه‌رمییه‌كه‌ی رۆژی سێشه‌ممه‌ی داهاتوو ده‌ستپێبكات .

شایانی باسه‌ بریتانیا ئه‌بو هه‌مزه‌ میسری و چوار كه‌سی دیكه‌ی به‌تۆمه‌تی تێوه‌گلانیان به‌ كرده‌وه‌ی تیرۆریستی راده‌ستی ئه‌مه‌ریكا كرده‌وه‌ .
Top