توركیاو سوریا بۆردومانی‌ یه‌كترده‌كه‌نه‌وه‌

توركیاو سوریا بۆردومانی‌ یه‌كترده‌كه‌نه‌وه‌
6 ی تشرینی یەكەم/ ئۆكتۆبەر (گوڵان میدیا)- ئاژانسی‌ هه‌واڵی‌ ئه‌نادۆڵی‌ توركی‌ بڵایكرده‌وه‌ سوپای‌ توركیا بۆردومانی‌ ناوچه‌ سنورییه‌كانی‌ سوریای‌ كردووه‌ته‌وه‌ دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ موشه‌كێكی‌ \"مورتر\"" ی‌ سوری‌ له‌ ناوچه‌یه‌كی‌ باشوری‌ توركیا كه‌وتووه‌ته‌ خواره‌وه.

هاوكات سه‌رچاوه‌ توركییه‌كان و رۆژنامه‌ی‌ گاردیان\"" ی‌ به‌ریتانی‌ بڵاویانكرده‌وه‌ سوریا ره‌زامه‌ندی‌ ده‌ربڕیوه‌ له‌سه‌ر دروستكردنی‌ ناوچه‌یه‌كی‌ دابڕاو به‌ درێژایی سنوری‌ توركیا.

به‌پێی سه‌رچاوه‌كان به‌شار ئه‌سه‌دی‌ سه‌رۆكی‌ سوریا به‌ سوپای‌ وڵاته‌كه‌ی‌ راگه‌یاندوه‌ به‌دووری‌ 10 كیلۆمه‌تر له‌ سنوری‌ توركیا بمێننه‌وه.

تائێستا دیمه‌شق و ئه‌نقه‌ره‌ به‌فه‌رمی‌ دروستكردنی‌ ناوچه‌یه‌كی‌ دابڕێنراویان له‌سه‌ر سنور رانه‌گه‌یاندووه."
Top